هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە

وەرزش
  • 7-11-2024, 19:28
  • +A -A

    هەولێر-  INA
    دوێنێ شەو رێكەوتی 6-11-2024بەئامادەبوونی شێخ قەلەندەر نەسڕەدین جێگری سەرۆكی تۆپی سەرمێزی كوردستان وئومێد فاروق سەرۆكی یەكێتی تۆپی سەرمێزی هەولێر و غوفران سەڵاحەدین سكرتێری تۆپی سەرمێزی هەولێر،هۆڵی دووەمی تۆپی سەرمێزیان لەهەولێر كردەوە.
    سەبارەت بە كردنەوەی هۆڵی دووەمی تۆپی سەرمێز،قەلەندەر نەسڕەدین تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و وتی : بەهەوڵی هەموو لایەك ئەمە دووەم هۆڵی تایبەت بە تۆپی سەرمێز دەكرێتەوە،ئەمەش خۆی لەخۆیدا گرنگی تۆپی سەرمێز و ئارەزوومەندان و هەوادارانی ئەم وەرزشە لە شاری هەولێر دەردەخات،ئومێد دەكەم لەئایندە،هۆڵێكی نێودەوڵەتی تایبەت بە تۆپی سەرمێز بكرێتەوە،چونكە خواست و وویستمان ئەوەیە بتوانین پێشوازی ومیوانداری پاڵەوانیەتیە نێودەوڵەتییەكان بكەین.
    دواتر د.ئومێد فاروق سەرۆكی یەكێتی تۆپی سەرمێزی هەولێر وتی : كەش وهەوای تۆپی سەرمێزی هەولێر زۆر لەبار و گونجاوە،دوو هۆڵ و چەندین یاریزان،لەئایندە هەولێر لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق سەنگی خۆی دەبێت،هەموومان هەوڵ دەدەین نایابترین وێنەی ئەم وەرزشە بگوازینەوە نێو نەوەكانی دوارۆژمان.
    دواتریش محەمەد سەعدوڵڵا و یاریزانی دێرین وراهێنەری تۆپی سەرمێز وتی : ئەم هۆلە تازە، وەرزشوانانی دێرین و كەسایەتی وەرزشی و راهێنەران و یاریزانانی دێرینی تۆپی سەرمێز شاری هەولێر هەروەها خێزان و كەس و كاری یاریزانانی تۆپی سەرمێزی هەولێر ئامادەی دەبن، هەروەها مەبەست لەكردنەوەی ئەم هۆڵە پێگەیاندنی یاریزانان و خزمەت كردنی یاری تۆپی سەرمێزی شاری هەولێرە.
    لەكۆتایی، هۆڵەكە چەپكێك ئەستێرە و وەرزشوانی دێرینی لێ درەوشایەوە كە ئامادەیی ئەم ڕێوڕەسمە بوون ولەوانە (وەرزشوانی دێرین مامۆستا سەعدوڵڵا،وەرزشوانی دێرین سەمیر فەتاح،یاریزانی دێرین و راهێنەر بەشدار سەربەست،وەرزشوان سەردار قەساب، وەرزشوان دكتۆر هاشم) چەندین وەرزشوانی تر.