سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی ئێران لە هەولێر کرد

ناوخۆ
  • 7-11-2024, 17:06
  • +A -A

    هەولێر -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسروڵلا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
    گوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆكایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  تێیدا هاتووە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی  "سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست."
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەیش  هاتووەكە  "بە گرنگیی ئاماژە بە سەردانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، بەو هیوایەی ببێتە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە."
    کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، "پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرد."
    هەروەها  کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر "پێزانینی بۆ هاریکاریی و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی."