بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی، چاپکردنی سەرجەم تابلۆکانی ئۆتۆمبێلی تایبەت بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە - تێیدا هاتووە، "سەرجەم تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت چاپکراوە، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی، لیوا ڕەعد مەهدی عەبدولساحیب، ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوبەرایەتیەكانی تۆمارکردن لە بەغدا و پارێزگاکان ڕۆژی شەممە کراوە بمێننەوە بۆ پێشوازیکردن لە هاوڵاتیان بە مەبەستی دانانی ژمارەی ئۆتۆمۆبیل”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەڕێوەبەری هاتووچۆ داوای لە “ئەو هاووڵاتیانەی کە مامەڵەی تۆماری ئۆتۆمبێلەکانیان (تایبەت) تەواو بووە، ڕۆژی شەممە سەردانی بەڕێوبەرایەتیەكان تۆمارکردن بکەن بەمەبەستی وەرگرتن و دانانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان”.
هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە