سەرۆک وەزیران دوای سەردانێکی تایبەت بە بەندەری گەورەی فاو گەڕایەوە بەغدا

سیاسی
  • 7-11-2024, 16:41
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای سەردانێکی تایبەت بە بەندەری گەورەی ئەلفاو، گەڕایەوە بەغدا. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە” محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ،  دوای سەردانێکی تایبەت بۆ بەندەری گەورەی فاو دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد، و تێیدا سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی وەرگرتنی پێنج شۆستەی بەندەرەکەی کرد لە کۆمپانیای جێبەجێکارەوە”.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەیش هاتووە ، "سەردانەکەی سەرۆك وەزیران ئەمانەی خوارەوەی لەخۆگرت :بەسەرکردنەوەی، پێکهاتەکانی شۆستە (گۆڕەپانی کۆنتێنەر) بۆ بەندەرەکە کە رێژەی تەواوکردنیان گەیشتۆتە 100%، هەروەها پێداچوونەوە بە بەرەوپێشچوونی کارەکانی ڕێگای بەیەکەوە بەستنەوەی بەندەری گەورەی فاو و ئوم قەسر کە نوێنەرایەتی سەرەتای ڕێگای گەشەپێدان دەکات”.

    سەرۆك وەزیران  لە بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ قۆناغەکانی کارکردن لە تونێلی ژێر ئاو و بەدواداچوون بۆ کارەکانی ژێرخان (هەڵکەندن و پڕکردنەوەی دەریایی).
    هەروەها ئەنجامدانی گەشتێکی دەریایی بۆ بەسەرکردنەوەی بەندەری گەورەی فاو و بەرەوپێشچوونی کارەکان لە کەناڵی دەریایی.