هەواڵگری 8 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگا جیاجیاكان دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 7-11-2024, 15:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش، دەستگیركردنی  هەشت بازرگانی ماددەی هۆشبەر و كەسێكی دیكە كە بەهۆی كاری سپیكردنەوەی پارەوە لە پارێزگا جیاجیاكان ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ناردووە، دەڵێت: لە ژێر ڕێنمایی و سەرپەرشتی وەزیری بەرگری سابت عەباسی، و لە چوارچێوەی بەردەوامی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، و بە هەوڵێكی هەواڵگریی بەرز، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی مەیدانی توانیان هەشت بازرگان و برەوپێدەری مادە هۆشبەرەكان و كەسێكی تر بەهۆی كاری سپیكردنەوەی پارەوە، دەستگیر بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: تۆمەتباران لەكاتێكدا دەستگیركراون كە لە پارێزگاكانی (بەغدا، كەربەلای پیرۆز، بابل، و موسەننا) بوون، و بەپێی بڕگەكانی مادەی 28ی ماددە هۆشبەرەكان فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە، رونیشیكردەوە: ڕێوشوێنەكان لە دژییان گیراوەتەبەر و ڕادەستی دەسەڵاتە یاساییە كارامەكان كراون.