وەزیری ناوخۆ كۆمەڵێك ڕاسپارد ئاراستەی سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكان دەكات

ئەمنی
  • 7-11-2024, 15:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، كۆمەڵێك ڕاسپاردەی ئاراستەی سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكان كرد.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد لە سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكان، بە ئامادەبوونی سەرۆكی سەنتەرەكە و ژمارەیەك ئەفسەر و وەفدێكی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق.
    وەزیر بەخێرهاتنی ئەندامانی شاندی نوێنەرایەتی كرد، و سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكەشی كردن بۆ هەوڵەكانیان لە بواری ڕاهێناندا، بەتایبەتی لەسەر بابەتەكانی پەیوەست بە قەیران و كارەساتەكان كە دەبێت بە شێوەیەكی زانستی و بیركردنەوە بەڕێوەببرێن.
    ناوبراو جەختیكردەوە، لە  گرنگی پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و موڵكی گشتی و تایبەت لە كاتی قەیران و كارەساتەكاندا، و هاتنە دەرەوە بە كەمترین زیان، و وتیشی: ئەم سەنتەرە بەهۆی پێویستی بەپەلەی بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەكان، كارەساتەكان لە عێراق دامەزراوە.
    هەروەها وەزیری ناوخۆی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەموو بەشەكانی پەیوەندیدار بەم بوارەوە دەربڕی و جەختیشیكردەوە: لە پەرەپێدانی دیدگایەكی گشتگیر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هەر قەیرانێك یان كارەساتێك و سوودوەرگرتن لە ئەزموونەكانی پێشوو.