سەرۆك وەزیران گەشتێكی مەیدانی بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆژە بنەڕەتییەكانی بەندەری فاو و ڕێژەی تەواوبوونیان ئەنجام دەدات

سیاسی
  • 7-11-2024, 15:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گەشتێكی مەیدانی ئەنجامدا بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆژە بنەڕەتییەكانی بەندەری گەورەی فاو و ڕێژەی تەواوبوونیان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گەشتێكی دەریایی ئەنجامدا و تیایدا پێداچوونەوەی بە پڕۆژە بنەڕەتییەكانی بەندەری گەورەی فاو لە پارێزگای بەسرە كرد، كە  وەزیری گواستنەوە و پارێزگاری بەسرە و ژمارەیەك پەرلەمانتار و ڕاوێژكاران، و بەڕێوەبەری گشتی بەندەرەكان یاوەری بوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سودانی گەشتەكەی بەو پێنج جێگایە دەستپێكرد، كە سپۆنسەری مەراسیمی ئەمڕۆی كرد، پاشان ئەو پڕۆژانەی دیكەی بەسەركردەوە كە بە حەوشەی كۆنتێنەر و دیواری جێگاكە دەستیپێكرد، كە تێیدا ڕێژەی تەواوبوون گەیشتوەتە (100%)، دواتر ئەو ڕووی لە تونێلی ژێرئاو كرد، كە ڕێژەی تەواوبوونی گەیشتوەتە (58.47%)، و بە یەكێك لە گرنگترین پڕۆژەكانی گەشەپێدان دادەنرێت.
    ڕوونیشیكردەوە: لە میانەی گەشتەكەیدا، سودانی كورتەیەكی لە پێشكەوتنی كارەكانی كەناڵی كەشتیوانی كە ڕێژەی تەواوبوونی (77.41%)ی هەیە پێشكەشكرا، دواتر كۆتایی بە گەشتەكەی هێنا بە پێداچوونەوە بە كارە بەردەوامەكانی ئەو ڕێگایەی كە بەندەری فاو و ڕێگای خێرا بەیەكەوە دەبەستێتەوە ، كە نوێنەرایەتی سەرەتای ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی دەكات و ڕێژەی پێشكەوتنی كاركردنیش لەسەر ڕێگای بەستنەوە گەیشتووەتە (92.42%).
    لە میانەی گەشتەكانیدا كە تیایدا لەگەڵ ئەندازیاران و تەكنیكاران و كرێكارانی پڕۆژەكانی بەندەری فاو كۆبووەوە، بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران ستایشی ئەو هەوڵانەی كردووە كە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا دراون، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی دەستكەوتەكان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە دوای ئەوەی حكومەت دەستی پێكردووە بە پێڕەوكردنی ئەركە جێبەجێكارییەكانی.