تایبەت – ا ه ع عەبدولرەزاق عیسا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەشداری لە كۆنگرەی وەزیرانی خوێندنی باڵا كرد كە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەرێوەدەچێت. لای خۆیەوە دكتۆر حەیدەر عەبودی وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" لەپەراوێزی كۆنگرەكەدا وەفدی عێراق زنجیرەیەك دیداری لەگەڵ ژمارەیەك لە وەزیرانی خوێندنی باڵا ئەنجامدا لە نێویشیاندا وەزیرانی ئەرمینیا و رۆمانیا". وتیشی "لە دیدارەكاندا رۆشنایی خرایەسەر جێبەجێكردنی سیستمی (بولونیا بروسس) و ئایندەی خوێندنی باڵا لە ناوچەكە و جیهان و هاریكاری یەكتری لە بوارەكانی تەندروستی و ئاسایشی زانیاری و ئەگەری زیادكردنی كورسی خوێندن و ئاڵوگۆڕكردنی خوێندكاران بەپێی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن كە لە نێوانیاندا واژۆكراوە".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات