سەۆكی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانیا كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم تاوتوێ‌ دەكەن

سیاسی
  • 7-11-2024, 14:53
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ‌  ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/11/7، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ‌ ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پەیوەندییەكانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.
    هەر دیدارەكەدا باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی و گەلی كوردستان كرد بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ستایشی بەڕێوەچوونی سەركەوتووانەی پرۆسەی دەنگدانی كرد. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر‌ گرنگیی هاریكاریی هاوبەشی لایەنە سیاسییەكان و گرتنەبەری ڕێكارەكان بۆ دامەزراندنی كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.


    هەر بە گوێەی راگەیەنراوەكە، جەختكرایەوە لەسەر خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، تاوتوێكردنی ئەگەر و لێكەوتەكانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێویستیی بەدوورگرتنی عێراق لە كێشە و ناكۆكییەكان، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو كە كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، ئامادەی بوو.