بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ، گەڕانەوەی (326) ئاوارەی كەمپی مام ڕەشان لە دهۆك بۆ ناوچە ڕەسەنەكانیان لە شەنگال ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: لە درێژەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ، گەڕانەوەی (326) كەسی ئاوارە لە كەمپی (مام ڕەشان) لەپارێزگای دهۆك لە هەرێمی كوردستان بۆ ناوچە ڕەسەنەكانی نیشتەجێبوونیان لە قەزای شەنگال راگەیاند.
بەپێی بەیاننامەكە، جابرۆ ڕێنمایی داوە ئەوانەی گەڕاونەتەوە یارمەتی دارایی و هاوكاری فریاگوزاری بیانگرێتەوە بۆ پشتگیریكردنی سەقامگیری لە شوێنی گەڕانەوەیاندا.