ئاسایشی نیشتمانی لە ئەنبار كەسێك دەستگیردەكات كە لە ڕێگەی “تیك تۆك”ەوە ستایشی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی كردووە

ئەمنی
  • 7-11-2024, 13:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی دەستگیركردنی كەسێكی لە لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند، كە لە ڕێگەی “تیك تۆك”ەوە ستایشی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی كردووە.
    دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ناردووە، دەڵێت: لە ئۆپەراسیۆنێكدا و بەپێی یاداشتی دادوەر، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی سەركەوتوو بوون لە دەستگیركردنی كەسێك لە قەزای فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو كەسە لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنی “تیك تۆك”ەوە ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ستایشی حیزبی بەعسی قەدەغەكراو و سەرۆكی پێشووی ڕژێمەكەی دەكات كە سەرپیچی یاسای قەدەغەكردنی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنەكە بەپێی ئەو زانیارییە هەواڵگرییەی دەست دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی كەوتووە بووە، كە تێوەگلانی تۆمەتبارەكەی پشتڕاستكردەوە، و ئاماژەی بەوەشكرد: تۆمەتبارەكە لەگەڵ كەلوپەلەكانی دەستبەسەرداگیراو ڕادەستی لایەنە یاساییە تایبەتمەندەكان كراوە، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێكاری پێویست بەرامبەری بگیرێتەبەر.