سەرۆک وەزیران: ئه‌و پێنج جێگایە له‌به‌نده‌ری گه‌وره‌ی فاو كراینه‌ بڕبڕەی پشتی بەندەركه‌ن

سیاسی
  • 7-11-2024, 12:51
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پشتڕاستیکردەوە کە ئه‌و پێنج جێگایە( كه‌ناره‌ی) له‌به‌نده‌ری گه‌وره‌ی فاو كراینه‌ بڕبڕەی پشتی بەندەركه‌ن، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێگای گەشەپێدان دەبێتە ده‌مارێك کە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

    نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران سه‌رپه‌رشتی مەراسیمی ڕادەستکردنی پێنج كه‌ناری بەندەری گەورەی فاو لە پارێزگای بەسرە کردووە، له‌دوای ئەوەی کۆمپانیای جێبەجێکاری کۆری تەواویان کرد وئه‌مڕۆ به‌گه‌رخران."
    سەرۆک وەزیران لە وتارێکدا لە میانی مەراسیمی ڕادەستکردنی پێنج جێگای بەندەری گه‌وره‌ی فاو ئاماژەی به‌ گرنگی پێنج ئه‌م كه‌ناره‌یه‌ لە بەندەری گه‌وره‌ی فاویدا، چونکە وه‌كو بڕبڕەی پشتی پڕۆژەی بەندەرەکەن كه‌ یەکەم قۆناغی پرۆژه‌کەیه‌ ته‌واو ده‌بێت، و بەپێی خشتەکانی بۆ دیاركراوه‌ له‌ساڵی داهاتوو تەواو دەبێت و کەشتییە بازرگانییە زەبەلاحەکان کە ژێرئاوکەوتووی گەورەیان هەیە توانیان لەم پێنچ بەندەرەی ته‌واكراو بوەستن.
    ڕوونیشی کردەوە ئەم پڕۆژەیە لە ڕاستیدا چووەتە ناو گرێ و ڕێڕەوی بازرگانی جیهانی و ڕێڕەوی گواستنەوە، کە بە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێدەپەڕێت، کەبۆ بازرگانی جیهانی گرنگییەکی ستراتیژی گەورەی هەیە. بە دیارترین حەوزی ئاوی جیهان دادەنرێت، کە تێیدا چالاکییەکانی وزە، و بازرگانی،و پەیوەندی و ئاڵوگۆڕکردن بە هەموو جۆرەکانیانەوە چڕ دەبنەوە، هەروەها بەشداری دەکات لە گۆڕینی عێراق لە وڵاتێکەوە کە پێویستی بە بەندەری خەڵکی دیکە هەیە، بۆ وڵاتێکی دەریایی کە تەواو بۆ سه‌ر کەنداو ده‌رفه‌تی ده‌بێت.
    سودانی وتی" گەشەپێدان و گۆڕانی ئابووری ڕێبازێکی یەکگرتووە کە پێداویستییەکانی وڵات دابین دەکات، به‌ڵام لیڤەرە ئابوورییە گرنگەکان بۆ پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ بازرگانی نێودەوڵەتیدا پێویسته‌، ئاماژەی بەوەشکرد کەعێراق پایەیەکی بنەڕەتی بوو، و ئێستاش هەروایە بۆ ئابووری جیهانی، و بەشێکه‌ له‌ ڕێڕەوی مێژوویی گرنگترین ڕێگاکانی ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی، ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕێگای گەشەپێدان، کە لە بەندەری گەورەی فاوەوە دەستپێدەکات، ئابووری زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، و وده‌بێته‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ته‌واوكاری ئابووری وڵات.  
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ئەنجوومەنی وەزیران پاڵپشتی ڕێکارەکانی وەزارەتی گواستنەوەی کرد لە نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنین لەسەر هێڵی ڕێگاکانی گەشەپێدان، یان ئه‌وه‌ی خزمەت بە ڕێگاکە دەکەن لە چوارچێوەی پلانێکی پەیوەست بە به‌بازنه‌كانیه‌وه‌، وتی" پرۆژەی نوێی هێڵی ئاسن لە پلانی وەبەرهێناندا جێگیرکران و تەرخانکردنی دارایی بۆی دیاریكراوه‌.
    سەرۆک وەزیران لە درێژەی قسەکانیدا" پابەند بووین بە ئامانجی تەواوکردنی پڕۆژەکە دووپاتكرده‌وه‌، چونكه‌ دەروازەیەکە بۆ پڕۆژەی گەورەی عێراق، كه‌ڕێگای گەشەپێدانە، هەروەها پایەی سەرەکی دیدگای حکومەتە بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین داهاتی غەیرە نەوتی، بە هه‌موو شارە پیشەسازییەکانیشەوە کە شانبەشانی ئەو دوو پڕۆژەیە دادەمەزرێت”.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق هەنگاوێکی گرنگی ناوە لە داڕشتنی سیاسەتی دروست بۆ بەڕێوەبردنی بەندەری گەورەی فاو، هەروەها ناساندنی ئۆپەراتۆرە گەورەکان لە جیهاندا، و گونجاوترین مۆدێلێکی ئابووری سەرنجڕاکێش بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەڵدەبژێردرێت”.
    سودانی له‌كۆتایی دا ڕاگه‌یاند" پێگیربوون به‌ڕێبازی خۆمان بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان بە هەموو پلانێکەوە دووپات دەکەینەوە، بە شێوەیەک کە گەرەنتی هەلی کار بۆ نەوەکانی داهاتوو بكات و، گەشەپێدان لە پیشەسازی و بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کاڵا و پەرەپێدانی کشتوکاڵ و ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕکردن لە ڕێگەی ئەم ڕێڕەوی نێودەوڵەتییەوە بکات دابین بكات.