به‌غدا-INA
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت جەختی لەسەر پێویستی دوورخستنەوەی خاكی عێراق لە کەشوهەوای شەڕ لە ناوچەکەدا کردەوە.
بەیاننامەیەکی هاوپەیمانی کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" دوێنێ هاوپەیمانی ئیدارەی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەوڵەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، كه‌تێدا گرنگترین پرس و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و قوناغی داهاتوو و ته‌واوكاری له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار و ته‌شریعی ڕاوه‌ستیا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل دابێت تاوتووێكران. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر په‌ژراندنی یاسا سه‌ره‌كییه‌كان كرده‌وه كه‌به‌شدار له‌به‌لیكترۆنیكردنی ڕیكاره‌كانی جێبه‌جێكردن له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ویزاری چاوه‌روانكراو.
ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ئامادەبووان پێشوازییان لە چاره‌سه‌ركردنی دۆسیەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، بەو پێیەی کە شایستەیەکی دەستورییەو کردەوە نیشتمانیه‌كانی هاوبەش بەرزدەکاتەوە، له‌لای خۆیه‌وه سەرۆک وه‌زیران ئه‌و پێشکەوتنانە کە لەباره‌ی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتدا بەدەست هاتوون خسته‌ڕوو، له‌دوای دوو ساڵ لە ته‌مه‌نی حکومەت کە توانی فایلە گرنگە نیشتمانییەکان تەواو بکات.
هه‌رلە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر گرنگی درێژکردنەوەی خولی دووەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران کرایەوە، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی قۆناغەکە و ئەو تەحەددایانەی کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر پاڵپشتیکردنی هەنگاوی هەموارکردنەوەی یەکێک له‌مادەکانی بودجەی گشتی فیدراڵی تایبه‌ت به نەوت، له‌گه‌ڵ ته‌كه‌ز كردن له‌سه‌ر پابەندبوون بەو بنەمایانەی کە لایه‌ن دەسەڵاتی باڵای ئایینیه‌وه ده‌ركرا، كه‌له‌باس له بنیاتنانی دەوڵەتی دامەزراوەکانه و ڕێگا خۆش دەکات بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵات.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئامادەبووان هەڵوێستی نه‌گۆڕی عێراقیان دووپاتکردەوە لەگەڵ گەلانی فەلەستین و لوبنان لە دژی دەستدرێژی گوناهبارانەی زایۆنیستەکان، هەروەها تاوانەکانی جینۆسایدیان شەرمەزار کرد کە لەلایەن قەوارەی داگیرکەره‌وه بەرامبەر بە هاووڵاتیانی بێ دیفاعەوە ئەنجام دراون، هه‌روه‌ها وتی" ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە خاكی عێراق بۆ بەکارهێنانی هێرشەکان ڕه‌تكرده‌وه، به‌به‌هانه وپاساوی بێ بنه‌ما زانی كه‌ئامانج لێ هێرشكردنه بۆ سه‌ر خاكی عێراق. هەروەها جەخت لەسەر کردەوەی هاوبەش و خستنەڕووی بەرژەوەندی باڵای وڵات و هێشتنەوەی بەرژەوەندی عێراق کرایەوە دوور لە کەشوهەوای شەڕ له‌ناوچه‌كه، کە قەوارەی داگیرکەر هەوڵدەدات شه‌ڕ له‌ناوچەکە فراوانتر بکات و ناوچەکە بکێشێتە ناوه‌وه بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه.