بهغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان، لەگەڵ فواد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی دادوەری گفتوگۆی کرد.
نووسینگهی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" دادوەر فایق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە فواد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە کرد.
ئاماژە بەوەشکرد كه سەرۆکی ئەنجومەن تاوتوێی بەدواداچوونی وەزارەتی دەرەوە بۆ جێبەجێکردنی یاداشتە لێکتێگەیشتنە دادوەرییەکانی عێراق کرد کە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە واژۆکراوە لەگەڵ هاوتاکانیان لە ژمارەیەک وڵات کە شاندەکان سەردانیان کردوون.