بانکی ڕافیدەین بازنەی سیستەمی گشتگیری بانکی فراوانتر دەکات و ٤٨ لقی لەخۆدەگرێت

ناوخۆ
  • 7-11-2024, 10:52
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ڕافیدەین فراوانکردنی سیستەمی گشتگیری بانکی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی ٤٨ لقی لەخۆبگرێت.
    بانکی ئەلرەفیدەین لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی دیجیتاڵی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییە بەرزەکان، بانکی ڕافیدەین کارپێکردنی ٤٨ لقی خۆی تا ئێستا له‌چوارچێوه‌ی سیستەمی بانکی گشتگیردا ڕاده‌گه‌یێنێت، کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیەتی بە مۆدێرنکردنكردنی خزمەتگوزارییەکانی بەپێی بەرزترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ئەم پەرەسەندنە لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی بانکەکەدا دێت بۆ باشترکردنی ئەزموونی کڕیاران لە سەرانسەری لقەکانیدا، و ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە یەکگرتوو و خێرا و پارێزراوەکان، هه‌روه‌ها سیستەمی بانکی گشتگیر خۆی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتیه‌ كه‌لەڕێڕەوی بانکه‌كه‌دا، چونکە پشتگیری لە گۆڕینی دیجیتاڵی دەکات و توانای بانکی بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کارا پێداویستییەکانی بەشێکی بەرفراوانی کڕیاران دابین بکات.