به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینه‌كانی خۆی بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگه‌یاند و پێشبینی باران بارینێكی به‌خۆر وبهبروسكه له‌چه‌ندین ناوچه‌ی وڵات كرد.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، ڕاگه‌یاندووه" بۆ سبه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشووری وڵات ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ر بارینی بارانێكی سووك له‌گه‌ڵ بروسكه له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی باشوور هه‌یه، به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باكوور ئاسمان هه‌ور وساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بن له‌سه‌رانسه‌ری وڵات، له‌دهۆك و سلێمانی به‌رزترین پله 21 لهنهیناوا 22 له‌كه‌ركوك و هه‌ولێر 23 ولهسهڵاحهددین و ئه‌نبار و دیالا و نه‌جه‌فی پیرۆز 24 و له‌به‌غدا و كه‌ربه‌لای پیرۆز 25 ولهبهسراش 28 پله ده‌بێت.
بۆ رۆژی شه‌ممه‌ش له‌سه‌رانسه‌ری وڵات هه‌رو ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشوور تۆزێك به‌رز ده‌بنه‌وه وله‌ناوچه‌ی باكووریش تۆزێك نزم ده‌بن.