وەزارەتی ناوخۆ كوشتنی تۆمەتباری سەرەكی تیرۆركردنی موقەدەم لە پۆلیسی فیدراڵی ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 6-11-2024, 21:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ، كوشتنی تۆمەتباری سەرەكی تیرۆركردنی موقەدەمی پۆلیسی فیدراڵی لە ناوچەی نەهرەوانی بەغداد ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا- كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پیاوانی وەزارەتی ناوخۆ سوێندیان خوارد كە تۆڵەی دادپەروەرانە بەرامبەر ئەو كەسانە بكەنەوە كە هەوڵی دەستكاریكردنی ئاسایش و سەقامگیری میللەت دەدەن و چەند كاتژمێرێك بەسەر شەهیدبوونی فەرماندەی فەوجی یەكی لیوای دوو لە فیرقەی یەكەم لە پۆلیسی فیدراڵی قارەمان موقەدەم (ئەحمەد یونس عوبەید) تێپەڕیبوو، كە لەماوەی ئەركی پیرۆزدا لەكاتی جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی داواكراوێك لەناوچەی نەهرەوان لە بەغدا تا ئەو كاتەی كارە ئەمنییەكان و بەدواداچوونی چڕ بەردەوام بوو بۆ گەیشتن بەو تۆمەتبارەی كە ئەو كارە ترسنۆكانەی ئەنجامداوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پاڵەوانەكانی پۆلیسی فیدراڵی توانیان بگەنە تۆمەتبار و گەمارۆی بدەن لەناو ماڵێكدا لە هەمان ئەو ناوچەیەی كە تاوانەكەی تێدا ئەنجامداوە، لەوێ هەوڵیدا لەگەڵ ئەو هێزەی كە ئەركەكەی جێبەجێكردووە روبەروو ببێتەوە، بەڵام هێزەكە وەڵامی داوەتەوە و لە شوێنی ڕووداوەكەدا كوشتوویەتی.
    رونیشیكردەوە: كەسە بوێرەكان لە فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی توانیان تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن كە بەشداری ئەم تاوانە كردبوو بە بەشداریكردن لە تەقەكردن لە هێزە ئەمنییەكانمان دوێنێ لەكاتێكدا فەرمانی دەستگیركردنیان جێبەجێ دەكرد، ئاشكراشیكرد: تۆمەتبارەكە دانیی ناوە بەم كارە ترسنۆكانەو نایاساییانەی.