سەرۆك كۆمار و باڵیۆزی توركیا بارودۆخی ناوچەكە و دەستدرێژی زایۆنییەكان بۆ سەر فەڵەستین و لوبنان تاوتوێ دەكەن

سیاسی
  • 6-11-2024, 20:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لەگەڵ باڵیۆزی كۆماری توركیا لە عێراق ئەنیل بورا ئینان، سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە و پێشهاتەكانی و درێژەدان بە دەستدرێژی زایۆنییەكان بۆ سەر فەڵەستین و لوبنان گفتووگۆی كرد.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا - كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری توركیا لە عێراق ئەنیل بۆرا ئینان كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و میكانیزمەكانی پتەوكردنیان و كرا، هەروەها بارودۆخی ناوچەكە و پێشهاتەكانی و درێژەدان بە دەستدرێژیی زایۆنییەكان بۆ سەر فەلەستین و لوبنان گفتووگۆیان لەبارەوە كرا.
    هەر بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە، سەرۆك كۆمار داوایكرد، لێكتێگەیشتنی هاوبەش بەهێز بكرێت و دیالۆگ وەك بنەمایەك بۆ چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ پەسەندبكرێت، و  جەختیشیكردەوە: لەسەر گرنگی بەردەوامی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و بەردەوامی هەماهەنگی، بە ئامانجی ڕزگاركردنی ناوچەكە و گەلانی لە كاردانەوەی نەرێنی بەردەوامی هێرشەكانی زایۆنییەكان.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی توركیا، پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ بەرزكردنەوەی هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەش لەگەڵ عێراق دەربڕی، و ڕوونیشیكردەوە: رێبازی ئەو پەیوەندیانە شاهیدی گەشەسەندنی ئەرێنییە لە زۆر لایەن و بواردا.