سودانی سەرۆكایەتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی دەكات

ئەمنی
  • 6-11-2024, 19:55
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی، بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، كۆبوەوە، و تەئكیدیكردەوە: ئەو هەواڵانەی بڵاودەكرێنەوە كە گوایە خاكی عێراق وەك سەكۆی هێرش و وەڵامدانەوەی هێرشەكان بەكارهاتووە، بیانووی درۆن و مەبەستیان پاساودانە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر عێراق و سەروەری و پیرۆزی خاكەكەی.
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان لیوای هێزە تایبەتەكان یەحیا رەسوڵ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی  كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد، كە تیایدا بارودۆخی ئەمنی گشتی وڵات تاوتوێ كرا،و ئەو پرسانەی كە لە بەرنامەی كاردا بوون رەچاوكران  و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویست سەبارەت بەو بابەتانە درا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كۆبوونەوەكە شاهیدی گفتوگۆكردن بوو لەسەر بەرنامەی حكومەت، سەبارەت بە فایلی ئەمنی، و پێداچوونەوە بە دەستكەوتەكانی سەرجەم وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە ئەمنییەكان، دوای دوو ساڵ لە تەمەنی حكومەت، و ڕێگاكانی بەهێزكردنی خاڵە بەهێزەكان و دەستبەجێ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان، لە هەمانكاتدا بەردەوامبوونی پرۆسەی بەدواداچوون بۆ كاری ئاسایش و هەواڵگری لە چوارچێوەی یەكخستنی هەوڵەكان لەم چوارچێوەیەدا، بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجە دیاریكراوەكان.
    هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی تەئكیدیكردەوە: لە پێگەی پتەوی عێراق لە پشتیوانی لە خەباتی گەلانی فەلەستین و لوبنان ، و ئیدانەكردنی تاوانەكانی جینۆساید كە لە لایەن قەوارەی زایۆنییەوە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت، هاوكات ئەنجومەن دووپاتیكردەوە: ئەو هەواڵانەی بڵاودەكرێنەوە كە گوایە خاكی عێراق وەك سەكۆی هێرش و وەڵامدانەوەی هێرشەكان بەكارهاتووە، بیانووی درۆن و مەبەستیان پاساودانە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر عێراق و سەروەری و پیرۆزی خاكەكەی.
    ئەنجومەنەكە رونیكردەوە: كە بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق پێویستی بە كاركردن هەیە بۆ دوورخستنەوەی خاك و ئاسمانی خۆی لەو ئامێرە جەنگییەی كە قەوارەی زایۆنی هەوڵی فراوانكردنی دەدات لەسەر بنەمای سیاسەتە شەڕانگێزەكانی دژ بە وڵاتان و گەلانی ناوچەكە.