قوباد تاڵەبانی: هەرێمی كوردستان لەقۆناغێكی نوێدایە

سیاسی
  • 6-11-2024, 17:28
  • +A -A

    هەولێر - INA
    قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازیكرد لە نەسڕوڵا ڕەشنودی كونسڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی.
    نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەو دیدارەدا كە ئەمرۆ چوارشەممە بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەكانی كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا لە بوارە جیاجیاكاندا كە لەماوەكانی ڕابردوودا بەرەوپێشچونی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە.
    هەر لەو چوارچێوەیەدا نەسڕوڵا ڕەشنودی باسی پەیوەندییەكانی هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، و ڕۆڵی گرنگی سەرۆك مام جەلالی لەداڕشتنی بناغەی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی نێوانی هەردوو گەل و وڵاتی دۆست بیرهێنایەوە و ستایشی كرد. 
    هەروەها تاوتوێكردنی دەرەنجامەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوون، لەمبارەیەەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: هەرێمی كوردستان لەقۆناغێكی نوێدایە و ئێمە بەرنامەمان هەیە بۆ چاكسازی و باشتر خزمەتكردنی هاوڵاتیان.