سەرۆك وەزیران: پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەڵبژێردراو دۆناڵد ترەمپ و جێگرەكەی جەیمس دەیڤد دەكات بەبۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەمریكا

سیاسی
  • 6-11-2024, 15:37
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەڵبژێردراو دۆناڵد ترەمپ و جێگرەكەی جەیمس دەیڤید ڤانس و گەلی ئەمریكای كرد بەبۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن،و هاوكات جەختی لەسەر پابەندبوونی پتەوی عێراق كردەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان.
    سەرۆك وەزیران لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی ( ئێكس) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  بە دواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئێمە پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەڵبژێردراو دۆناڵد ترەمپ و جێگرەكەی جەیمس دەیڤید ڤانس و گەلی ئەمریكا دەكەین بۆ سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان.
    جەختیكردەوە: لەسەر پابەندبوونی پتەوی عێراق بە پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ ئەمریكا لەسەر بناغەكانی ڕێزگرتنی یەكتر و بەرژەوەندی هاوبەش.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەكەین ئەم قۆناغە نوێیە سەرەتای قووڵكردنەوەی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵاتمان بێت لە چەندین بواردا، كە بەشدارە لە گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام و سوود بە هەردوو گەلی دۆست دەگەیەنێت.