دوای كۆتاییهاتنی كۆنفرانسی دووەم بۆ سەرۆكەكان .. ئەنجومەنی پارێزگاكان چەند ڕاسپاردەیەكیان بڵاوكردەوە

ناوخۆ
  • 6-11-2024, 15:24
  • +A -A

    كەربەلا - INA - عەباس رەحیمی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی پارێزگاكان چەند ڕاسپاردەیەكیان بڵاوكردەوە، و هاوكات جەختیان لەسەر پێویستی كاركردن لەسەر خێرا دەركردنی یاسای ئەو پارێزگایانە كردەوە كە لە هەرێمێكدا  ڕێكنەخراون.
    سەرۆكی ئەنجومەنەكان لە بەیاننامەی كۆتایی كۆنفرانسی دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە پارێزگای كەربەلای پیرۆز، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، ڕایانگەیاند: دووەمین كۆنفرانسی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كە لە هەرێمێكدا ڕێكنەخراون لە پارێزگای كەربەلای پیرۆز بە ئامادەبوونی ئەحمەد فەتلاوی ڕێكخەری گشتی كاروباری پارێزگاكان و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەرێوەچوو.
    بەشداربووان جەختیان كردەوە: لە پێویستی ئەنجامدانی ئەم جۆرە كۆنفرانسە بۆ یەكخستنی دیدگاكان بۆ كاری هاوبەش و هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتی ناوەندی بۆ گەیشتن بە چارەسەری كاریگەر و ڕیشەیی كە خزمەت بە بەرژەوەندی وڵات بكات، بەشداربووانی كۆنفرانسەكە بڕیاریان لەسەر چەند ڕاسپاردەیەك دا، گرنگترینیان بریتین لە:
     یەكەم: ئامادەبووانی كۆنفرانسەكە لێكۆڵینەوەیان لەوە كرد كە لە بەیاننامەكەی مەرجەعی باڵای ئایینیدا بە بۆنەی دیدارەكەی لەگەڵ نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق محەمەد حەسان و وتووێژكارەكانی بڵاوكرایەوە و ئەوەبوو بڕیاریدا و ئەوەی تێیدا هاتووە لەلایەن حكومەتە خۆجێییەكانەوە پەسەند بكرێت و داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتی فیدراڵی بكات وەبەرهێنانی تێدا بكەن و بیكەن بە نەخشەڕێگایەك بۆ پەیڕەوكردنی بەهۆی ئەو دیدگا ڕوونەی كە نوێنەرایەتی دەكات لە عێراقی گەورەماندا.
     دووەم: جەختكردنەوە لەسەر پێویستی كاركردن لەسەر خێراكردنی تەواوكردن و پەسەندكردنی یاسای ئەو پارێزگایانەی لە هەرێمێكدا ڕێكنەخراون یان هەمواركردنەوەی یاسای كارپێكراو بە شێوەیەك كە لەگەڵ پرەنسیپی پێدانی دەسەڵاتی فراوان بە پارێزگاكان لە بوارەكانی كارگێڕی و داراییدا بگونجێت.
     سێیەم: ئامادەبوانی كۆنفرانسەكە بڕیاریاندا داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و حكومەتی ناوەندی بكەن پشتگیری لە بودجەی پارێزگاكان بكەن بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتگوزارییە پێویستەكان پێشكەش بە خەڵكی پارێزگاكانیان بكەن.
     چوارەم: ئامادەبووان جەختیان لە گرنگی سەقامگیری سیاسی لە پارێزگاكان كردەوە بەو پێیەی دەروازەیەكە بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتی، بانگهێشتەكەش ئاراستەی سەرجەم كوتلە سیاسییەكان دەكرێت كە ئەمە لەبەرچاو بگرن.