سەرۆك وەزیران كۆمەڵێك ڕێنمایی تایبەت بۆ هەڵگرتنی قەدەغەكردنی هێڵی ئاسمانی عێراقی دەردەكات

سیاسی
  • 6-11-2024, 14:52
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كۆمەڵێك ڕێنمایی تایبەتی بۆ هەڵگرتنی قەدەغەكردنی هێڵی ئاسمانی عێراقی دەركرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ شاندێكی یەكێتی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی (الایاتا) كرد، بۆ بەدواداچوونی هەنگاوەكانی هەڵگرتنی قەدەغەكردنی هێڵی فڕۆكەوانی عێراقی كە جێگری سەرۆكی یەكێتییەكە كامیل عەوزی و بەڕێوەبەری كۆمپانیای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نزیك و كەنداو محەمەد ئیبش، و یاریدەدەری بەڕێوەبەری سەلامەتی و ئۆپەراسیۆنەكان بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا جیرۆڵد تۆمۆڵكا ئامادەیبوون.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: سەرۆك وەزیران گوێی لە ڕوونكردنەوەیەك گرت كە بریتی بوو لە میكانیزمی هەڵگرتنی قەدەغەكردنی سەپێنراو لەسەر هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ئەوروپا، هەروەها قۆناغەكانی تەواوكردنی پلانەكە لە ماوەی دیاریكراودا و دڵنیابوون لە تەواوكردنی خێرای ئەم  دۆسیە گرنگە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران كۆمەڵێك ڕێنمایی دەركرد بۆ زاڵبوون بەسەر  ئاڵنگاری و ئاستەنگەكان، و گرتنەبەری پێكهاتەیەكی ڕێكخراوەیی كارگێڕی بەمەبەستی گەیشتن بە پێداویستییەكانی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بۆ كارپێكردنی هێڵی ئاسمانی.