بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی، بە بۆنەی 65 ساڵەی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، پیرۆزبایی لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كرد.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران لە بروسكەیەكی پیرۆزباییدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی، پیرۆزبایی ئاراستەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كرد بەبۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی.
ئاماژەی بەوەشكرد: هیوای سەركەوتن بۆ سەرۆك و ڕۆژنامەنووسان و ستافی تەكنیكی دەخوازێت.