سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەك دەكات بۆ بەدواداچوونی هەنگاوەكانی هەڵگرتنی قەدەغەكردنی هێڵی ئاسمانی عێراقی

سیاسی
  • 6-11-2024, 13:47
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ شاندێكی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی (الایاتا) كرد بۆ بەدواداچوونی هەنگاوەكانی هەڵگرتنی قەدەغەكردنی هێڵی ئاسمانی عێراقی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی لەگەڵ شاندێكی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی كرد، بۆ بەدواداچوونی هەنگاوەكانی هەڵگرتنی قەدەغەكردنی هێڵی ئاسمانی عێراقی.