سەرۆك وەزیران جەخت لە پێویستی دەستەبەركردنی وەرگیراوەكانی نەوت بۆ بەرهەمهێنانی وزە دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 6-11-2024, 13:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە پێویستی دەستەبەركردنی وەرگیراوەكانی نەوت بۆ بەرهەمهێنانی وزە كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە وەزارەتەكانی دارایی و كارەبا و نەوتی لەخۆگرتبوو، كە تەرخانكرابوو بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو سووتەمەنیەی لە بەرهەمهێنانی وزەدا بەكاردەهێنرێت و پابەندبوونە داراییەكانی وەزارەتی كارەبا.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر پێویستی دەستەبەركردنی وەرگیراوەكانی نەوت بۆ بەرهەمهێنانی وزە كرایەوە، بەمەبەستی پاراستنی كاركردنی وێستگە و كارگەكان، بەهۆی ئەو گرنگییەی كە نوێنەرایەتی دەكات لە بەدەستهێنانی گەشەپێدان، كە لە پێشەنگی ئەولەویەتەكانی حكومەتدایە و لە بەرنامەی حكومەتدا هاتووە.