سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەكات بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی

سیاسی
  • 6-11-2024, 13:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، بەبۆنەی 65 ساڵەی دامەزراندنیەوە، پیرۆزبایی لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كرد.
    سەرۆك كۆمار لە پۆستێكیدا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی  (ئێكس)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، ڕایگەیاند: گەرمترین پیرۆزبایی لە كارمەندانی ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەكەم بە بۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی.
    دووپاتیشیكردەوە: میدیای نیشتمانی، كە پابەندە بە ئەخلاقی كاری ڕۆژنامەوانی و میدیاییەوە، نوێنەرایەتی پایەیەكی بنەڕەتی دەكات بۆ بەهێزكردنی دیموكراسی، هەروەها ڕۆشنایی دەخاتە سەر دەستكەوت و پرسە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیەكی پیشەیی بەگوێرەی پابەندبوون بە یاسا و دەستوور.