زێدان و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان ڕێكارە دادوەرییەكان تاوتوێی دەكەن بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵایەتی لە عێراقدا

سیاسی
  • 6-11-2024, 13:09
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان، لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق محەمەد حەسان، سەبارەت بە ڕێكارە دادوەرییەكان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵایەتی لە وڵاتدا گفتووگۆیان كرد.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق محەمەد حەسان، بە هاوڕێیەتی جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كلاودیۆ كۆردۆنی.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێكارە دادوەرییەكان كرا بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵایەتی لە وڵاتدا.