بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەك لە خۆرئاوای موسڵ تۆماركراوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سەرچاوەكانی بومەلەرزەزانی لە دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكیان لە پارێزگای نەینەوا تۆماركرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: بومەلەرزەكە لەكاتژمێر 11:44:45 بەكاتی ناوخۆیی تۆماركراوە، و گوڕەكەی گەیشتووەتە (3.4) پلە، هەروەها لە 80 كم لە خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا بووە.
رونیشیكردەوە: هاوڵاتیان بەشێوەی جیاواز هەستیان بە بومەلەرزەكە كردووە.