دادوەر زێدان پیرۆزبایی لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەكات بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی 

سیاسی
  • 6-11-2024, 12:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كرد.
    زێدان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسەكە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئاژانسەكە دەكەین.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاتر بۆ ئاژانسەكە دەخوازین لە كاری میدیایی خۆیدا.