كەشناسی: لە سبەینێوە باران و دابەزینی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات

ناوخۆ
  • 6-11-2024, 10:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكاری رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،و هاوكات پێشبینی باران و دابەزینی پلەكانی گەرما لە سبەینێوە دەكات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: كەش و هەوا بۆ سبەی پێنجشەممە، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە بەشەكانی ڕۆژئاوای وڵات، هەروەها كەشوهەوا ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور لە ناوچەی باكوور، و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشور،  و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی باكور، ئاماژەی بەوەششكرد: پلەكانی گەرما لە بەغداد و سەڵاحەدین 24، لە دیالە، ئەنبار و نەینەوا 23، لە كەركوك و دهۆك 21، لە كەربەلای پیرۆز، نەجەفی ئەشرەف، دیوانیە و واسیت 25، لە میسان و موسەننا 26، لە بەسرە 30 پلە دەبێت.
    رونیشیكردەوە: رۆژی هەینی كەش و هەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی كەم لە ناوچەكانی ڕۆژئاوا، پلەكانی گەرما بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    ئاشكراشیكرد: شەممەی داهاتوو كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی پەرشوبڵاو لە ناوچەی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    جەختیشیكردەوە: پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵات بۆ یەكشەممەی داهاتوو ئەوەیە كە كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.