ئه‌نجومه‌نی ئومه‌نایی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی پیرۆزبایی لە سەعدی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک شەشەمین ئەندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌

ناوخۆ
  • 5-11-2024, 23:39
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئه‌نجومه‌نی ئومه‌نایی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی پیرۆزبایی لە هاوکارمان ئیسلام سەعدی کرد کە وەک شەشەمین ئەندامی ئه‌نجومه‌ن هەڵبژارد.

    ئه‌نجومه‌نی ئومه‌نایی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی لە راگه‌یندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ تێیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، “پیرۆزبایی لە هاوکارمان ئیسلام سه‌عدی دەکەین کە وەک شەشەمین ئەندامی ئه‌نجومه‌نی ئومه‌نایی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی ، دەنگی پێدرا له‌ ئەنجومەنی وەزیران، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بۆ پێشخستنی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی لە خزمەت بەرژەوەندی گشتیدا”.

    ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیبوو، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا، لەسەر هەڵبژاردنی ئیسلام حەسەن سەعدی وەک شەشەمین ئەندامی ئه‌نجومه‌نی ئومه‌نایی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی ، هەروەها ڕاسپاردەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدانی ڕەسەن بەپێی یاسای تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی.