بەغدا - INA
سکرتێری گشتی هاوپەیمانی نههجی نیشتیمانی، عەبدولسەدا فرێجی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی جەختیان لەسەر پێویستی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان فراكسیۆنهكان و لیژنەکانی پەرلەمانی کرد.
لە بەیاننامەیەکی هاوپەیمانی نههجی نیشتیمانی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه، تێیدا هاتووە، “عەبدولسەدا فەرێجی، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی نههجی نیشتمانی، پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی ، و شاندی یاوەری کرد ههروهها ئەمینداری گشتی پیرۆزبایی له مەشهەدانی نوێکردەوە بۆ بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی نوێنەرانی گەل، لەو کاتەدا جەختی لەسەر گرنگی کاراکردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریکردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی ئەدای کارکردن کردەوە لە هەموو ئاستەکاندا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەرکەکانی دەسەڵاتی یاسادانان لە قۆناغی داهاتوودا کرا و جەخت لەسەر پێویستی یەکلاکردنەوەی یاسا گرنگەکان و دروستکردنی میکانیزمێکی نەرم و نیان بۆ هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان بلۆکەکان و لیژنەکانی پەرلەمان کرایەوە".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه هەڵوێستی پتەوی عێراقیش بە وەستانەوە لەگەڵ گەلانی فەلەستین و لوبنان لە دژی دەستدرێژیی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر غەززە و لوبنان و هاوسۆزی تەواو لەگەڵ مافەکانی ئەو دوو گەلە لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە و بەردەوامی پێشێلکارییەکان دووپاتکرایەوە.