سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی ٦٥ ساڵەی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەکات

سیاسی
  • 5-11-2024, 21:49
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، به‌ بۆنەی (65)  ساڵەی دامەزراندنی، پیرۆزبایی ئاراستەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) کرد.

    دەقی په‌یامه‌كی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی

    زۆر خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك و كارمه‌ندانی و رۆژنامه‌نووسانی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بكه‌م به‌ بۆنه‌ی ‌ (65) ساڵه‌ى يادى دامه‌زراندنی ئاژانسه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌كه‌م.

    ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕۆڵێکی بنیاتنەر دەگێڕێت لە گەیاندنی پەیامێکی راگه‌یاندنی ڕاستەقینەی دەربڕین لە راگه‌یاندنی پیشەیی عێراقییەوە، کە وردبینی و بابەتییەت دەکاتە بنەمای پەیامەکەی بۆ ڕای گشتی عێراق.

    ئاواتەخوازین بەردەوام بن لە پەیڕەوکردنی ڕێگای پیشەیی و متمانەپێکراوی و دڵسۆزی بۆ نیشتمان، لە خزمەتی گەلی عێراقی بەڕێزماندا، و مافی بەدەستهێنانی زانیاری دروستیان، هەوڵەکانتان بەردەوام بن،  کارەکانتان پیرۆزه‌ ، ئەوەی پێشکەشی عێراقی ئازاد و دیموکراسی و یەکگرتوومان دەکەیت.


    محەمەد شیاع سودانی

     سەرۆك وەزیران