سەرۆک وەزیران بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جەختی لەسەر پێویستی وەستاندنی شەڕی لوبنان و غەززە كرده‌وه‌

سیاسی
  • 5-11-2024, 19:07
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لەسەر پێویستی وەستاندنی شەڕی لوبنان و غەززە كرده‌وه‌.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاوە ئەنتۆنی بلینکن پێگەیشت.



    سه‌رۆك وه‌زیران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ بلینکن، باسی لە مەترسییەکانی دەرئەنجامی بەردەوامیی دەستدرێژییەکانی زایۆنی کرد بۆ سەر غەززە و لوبنان و کاریگەرییەکانی سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان" هه‌روه‌ها جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە "پێویستە ئەمریکا و زلهێزەکانی تر هەوڵەکانیان بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕە دوو هێندە بکەن".


    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی" بە گرنگی کاری بەردەوام کرد، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە مرۆییە سەختەکانی جەنگ و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەیاندنی کەرەستەی فریاگوزاری بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی لە ناوچە ناکۆکەکان یان ئاوارەبوونی جەنگ".