ده‌سته‌ی کاتی بە فەرمی کارگێڕی یانەی زەورا دەگرێتە ئەستۆ

وەرزش
  • 5-11-2024, 19:02
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، ده‌سته‌ی کاتی یانەی زەورا بە فەرمی دەستبەسەرداگرتنی ئیدارەی یانەکە و بارەگاکەی و یاریگای سەرەکی گرتە ئەستۆ.

    ده‌سته‌ی کاتی یانەی زەورا لە بەیاننامەیەکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌  - تێیدا هاتووه‌، " ده‌سته‌ی کاتی یانەی زەورا بە فەرمی بارەگای یانەکەی و یاریگای سەرەکی یانەکەدا گرتووە ئه‌ستۆ، هەروەها بەپێی ئەو ڕێکارە یاساییانە کە ڕێگەی پێدەدەن کار و ڕۆڵی خۆی لە یاریگاکەدا پراکتیزە بکات". 

    ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرۆکی دەستەی کاتی و سه‌رجه‌م ئەندامان سوپاس و پێزانینی گەورەیان ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق کرد کە بەشێوەیەکی یاسایی کۆتاییان بە پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی یانەکە هێنا"، جەختیشی لەوە کردەوە "ئیدارە لە ئەمڕۆوە دەست بە کارەکانی دەکات، سێشەممە، بە مەبەستی دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی سەرکەوتن بۆ تیپەکان و وەرزشوانانی یانەکە".