بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ عەبدوڵڵا یەحیا وەزیری دەرەوەی کوەیت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەستەبەرکردنی سنوورە هاوبەشەکان گفتوگۆی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه - کە "قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ عەبدوڵڵا یەحیا وەزیری دەرەوەی کوێت کۆبووەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەعەرەجی لەگەڵ یەحیا پێداچوونەوەی بە پەیوەندییە برایەتییەکانی نێوان عێراق و دەوڵەتی کوێت و ڕێگاکانی پتەوکردن و بەرزکردنەوەیان کرد، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلانی برای بکات لە هەموو ئاستەکاندا".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه ، "لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر کۆمەڵێک دۆسێی هاوبەش کرد، دیارترینیان بەردەوامیی هاوکارییەکان بوو لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوورەکانی هەردوو وڵات، ئەمە جگە لەوەی باسیان لەو پەرەسەندنە کرد کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدات، و گرنگییەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە ئەو مەترسیانەی کە هەڕەشە لە ناوچەکە دەکەن و ڕزگارکردنی لە مەترسی ململانێکان".