فرۆكە جەنگیەكانی جۆری ئێف 16 ی عێراق پێگەیەكی تیرۆر تیرۆریستانی داعش لەناوچەی هەجین-ی سوریا دەكەنە ئامانج

ئەمنی
  • 25-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع لەسەر فەرمانی دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری، بەیانی ئەمرۆ فرۆكە جەنگیەكانی عێراق لە جۆری ئێف 16 پێگەیەكی تیرۆریستانی داعشی لەناوچەی هەجین لەناو خاكی سوریا كردە ئامانج كە بریتیی لە بارەگا و كۆگایەكی موشەك و چەك و تەقەمنی و چەندین تیرۆریستی تێدابوو. لەبەیاننامەیەكدا فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان رایگەیاند بەپێی زانیاری هەواڵگری ئەو بۆردومانە ئامانجەكەی پێكاوە و ئەو پێگەیەی تیرۆریستانی داعشی تەواو وێران كردووە.