سەرۆکی پەرلەمان و دەستەی دەستپاکی تاوتوێی پشتیوانیکردن لە ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی ڕۆڵی چاودێری دەکەن

سیاسی
  • 5-11-2024, 17:19
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، محەمەد عەلی لامی، باسیان لە پشتیوانیکردن لە ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی ڕۆڵی سەرپەرشتیکردن کرد.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگه‌یندراوێكدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : “مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، محەمەد عەلی لامی کرد ، کە تیایدا پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کارەکانیدا”.

    ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ئەنجوومەنی نوێنەران و دەستەی دەستپاکی کرا، هەروەها کارکردن بۆ پاڵپشتیکردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی ڕۆڵی سەرپەرشتیکردن".