بالێۆزی پاکستان سوپاسی حکومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە و بریکار عومەر بەرزنجی دەکات لەپای هاوکاری بەردەوامیان

ناوخۆ
  • 5-11-2024, 16:35
  • +A -A

    بەغدا-INA
    شێخ "عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی،لە نووسینگەی  تایبەتی خۆی لە  وەزارەت پێشوازی لە "محمد زیشان ئەحمەد " باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی پاکستان لە عێراق کرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی " شێخ عومەر بەرزنجی"بریکاری وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە دیدارێکدا  لەگەڵ بالێۆز "محەمەد زیشان ئەحمەد " شێخ عومەر بەرزنجی " جەختی لە قووڵایی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست کردەوە، و هەروەك چەندین بابەتی هاوبەشی تایبەت بە کاروباری کونسوڵگەری پەیوەست بە هاووڵاتیانی پاکستان تاوتوێکران، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر  گەشەپێدانی  هاوکاری هاوبەش لە بواری کونسوڵگەریدا بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی کارەکانی باڵیۆزخانەکە دەبنەوە ، بەئامانجی ئەوەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دۆست بکەن .
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : باڵیۆزی پاکستان سوپاس  و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو هەوڵانەی کە بریکار شێخ "عومەر بەرزنجی " و بەشی کونسوڵگەری داویەتی بۆ هاوکاری و هەماهەنگییان لە ماوەی ڕابردوودا لەبوارە جیاوازەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئاسانکاری پێویست بۆ هاووڵاتیانی پاکستانی لە عێراق.
    لای خۆیەوە"شێخ عومەر بەرزنجی "بریکاری وەزارەت، هەوڵەکانی باڵیۆزی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرز نرخاند و جەختی لەسەر پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا.