لە ساڵیادی دامەزراندنیدا.. مه‌نده‌لاوی: ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە گواستنەوەی هەواڵەکانیدا بێلایەنی و بابەتیی گرتەبەر

سیاسی
  • 5-11-2024, 15:51
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی عێراقی کرد، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە بێلایەنی و بابەتییەتی لە گێڕانەوەی هەواڵەکانیدا گرتەبەر.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەم، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA)) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، “محسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ستافی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) بە بۆنەی 65 ساڵەی دامەزراندنیەوە، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ خواستن لە درێژەدان بە گەشتەکەیاندا پێشکەوتنەکانی بەرەو ئامانجی بەرزکردنەوەی پێگەی راگه‌یاندنی عێراقی لەسەر ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتی."

    جەختیشی کردەوە، “گرنگی ئاژانسە هەواڵییەکە لە پێشەنگ بوونەوە دێت لە بواری راگه‌یاندنی عەرەبی، هەروەها بە درێژایی ماوەی پێشوو پەرەی بە تواناکانی و کادری ڕۆژنامەوانی و گرتنەبەری ڕێبازێکی بێلایەنی و بابەتیی و وردبینی و پەرەپێدانی هەبووە لە گەیاندنی هەواڵەکانیدا”.

    مه‌نده‌لاوی ئه‌وه‌یشی خسته‌ ڕوو دەسەڵاتی یاسادانان ئاره‌زووی  پشتگیری لە هەموو ئەو هەنگاوانە بکات کە بەشدارن لە باشترکردنی ئەدای سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بێلایەن، لەوانەش INA))، لە ڕێگەی یاسادانان بۆ ئەو یاسایانەی کە کارەکانیان ئاسان دەکات و مافی کادرەکانیان دەپارێزن".