بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی و سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هاوکاری هاوبەشیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه، “مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان كرد ”، ئاماژەی بەوەدا کە “سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆن بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایییان پێشکەش بە مەشهەدانی کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە کارەکانیدا.”
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه ه "تاوتوێی هاوکاری لەنێوان دەسەڵاتی یاسادانان و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرا".