بە ئامادەبوونی سەرۆکی تۆڕی راگه‌یاندی عێراق... لیژنەیەکی پەرلەمانی وركشوپێكی دیالۆگ لەسەر مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر ئەنجام دەدات

ناوخۆ
  • 5-11-2024, 14:54
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مه‌لا

    ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی پەرلەمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و وركشوپێكی دیالۆگی لەسەر (مەترسیەکانی ماددە هۆشبەرەکان) بە ئامادەبوونی سەرۆکی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراق، کەریم حەمادی به‌ست.

    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لیژنەی پەرلەمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان وركشوپێكی دیالۆگی ئەنجامدا، لەژێر ناونیشانی (سەرەتای خۆپارێزی پاراستنی کۆمەڵگا لە بەڵای ماددە هۆشبەرەکان هاودەنگییە بەرپرسیارێتی)"، ئاماژەی بەوەدا کە “وه‌ركشۆپه‌كه‌ بە ئامادەبوونی بەرپرسی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی، کەریم حەمادی، بە بەشداری نوخبەی کۆمەڵگا و خاوەن ناوەڕۆکی ئامانجدار بەڕێوەچوو.”

    سەرۆکی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ، عەدنان جحێشی، لە وتارەکەیدا لە میانی وه‌ركشوپێكه‌دا ڕوونیکردەوە، “زۆر خێزان هەن کە ناتوانن منداڵەکانیان ڕابگەیەنن کە ئالوودەی مادەی هۆشبەرن، بۆیە دەبێت هەموومان پێکەوە بوەستین و هەمووان لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی خۆیان کار بکەن بۆ کەمکردنەوەی ئەمە زۆر بەڵایەکی مەترسیدار".

    جحێشی وتیشی ، “لیژنەکە میوانداری ژمارەیەک باڵیۆزی کرد، هەروەها سەردانی ژمارەیەک وڵاتمان کرد بۆ ئاگاداربوون لە بیرۆکەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا” ئاماژەی بەوەشکرد کە “ئەم نوخبەیە بیرۆکە و پێشنیاری زۆریان هەیە کە بەشدارن لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان”.

    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئێمە وەک قوربانییەک مامەڵەمان لەگەڵ بەکارهێنەرەکە کرد و ئەویش چووە بنکەکانی چاکسازی. هەروەها جەختمان لەسەر سزای لەسێدارەدان کردەوە بۆ هەردوو بەرهەمهێنەر و بازرگانەکەی ماددە هۆشبەرەکان، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی ماددە هۆشبەرەکانمان لە وەزارەتی ناوخۆ بەرزکردەوە بۆ ئا بریکاری وەزارەت، و هەروەها تاقیکردنەوەی وردە وردەمان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا ناساند".