بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی : ڕووداوی هاتووچۆ کەمبوونەوەی بەرچاوی

ناوخۆ
  • 5-11-2024, 14:42
  • +A -A

    بەغدا - INA - ئەحمەد فەراجی

    ئەمڕۆ سێشەممە، بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی، کەمبوونەوەی بەرچاوی ڕووداوەکانی هاتووچۆی ڕاگەیاند.

    بەڕێوەبەری هاتووچۆی گشتی، لیوا ڕەعد مەهدی عەبدولساحیب عوبەیدی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: “لەماوەی ئەمساڵدا 939 هەزار مۆڵەتی شۆفێری دەرچووە، هەروەها ساڵانە دوو ملیۆن و 130 هەزار ساڵانه‌ی ئۆتۆمۆبیل دەرچووە، و بەرهەمهێنانی  تابلۆی ئۆتۆمبێل بەردەوامە”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “خێرایی لە بەرهەمهێناندا هەیە”.

    ئاماژەی بەوەشکرد، "تەکنۆلۆژیای مۆدێرن لە ژمارەیەک پارێزگا دەستیپێکرد، هەروەها كامێرای پێوانی خێرایی دانرا لە سنوورەکانەوە تا دەگاتە شارەکان، لەوێش ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیانکرد بە دانانی كامێرای بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکان، کە ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد.

    ڕوونیشی کردەوە، “بەڕێوەبەرایەتی دەستی بە پارەدانی ئەلیکترۆنی کردووە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، هەروەها ئاڕاستە کراوین کە پشکنین بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک و پێشخستنی هەر مامەڵەیەک بۆ هەر هاووڵاتییەک لە هەر پارێزگایه‌ك”، ئاماژەشی بەوەدا، “بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری، ئێمە هەمانە بەیانیان و ئێواران کاتی دەوامی کرد، و پلاتفۆرمی ئور چالاک کرد کە لە ڕێگەیەوە هاوڵاتی دەتوانێت زانیاری لەسەر غەرامەکردنەکان هەبێت".