(INA)پیرۆزبایی ٦٥ ساڵەی دامەزراندنی پێده‌گات

ناوخۆ
  • 5-11-2024, 13:36
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی عێراقی بە بۆنەی ٦٥ ساڵەی دامەزراندنیەوە،چه‌ندین نامه‌ی پیرۆزبایی پێگه‌یشت.

    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی سه‌ید عەمار حەکیم ڕایگەیاند: پیرۆزبایی شەست و پێنجەمین ساڵیادی له‌ كادیرانی و ستافی ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق دەکەین.

    ئاماژەی بەوەشکرد، "بەم بۆنەیەوە سڵاو لە سەرجەم کارمەندەکانی دەکەین، هەروەها دووپاتی دەکەینەوە کە میدیا پاڵپشتێکی گرنگ بێت لە چەسپاندنی ئەزمونی دیموکراسی لە عێراق، و بەردەوامکردن و بەهێزکردنی سەقامگیری ئێستای وڵات، بە گەیاندنی ڕاستییەکان بە شێوەیەکی بابەتیانە و بێلایەنانە، بەرزکردنەوەی هۆشیاری گشتی، و بەشداریکردن لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی بەهێز و یەکگرتوو ".

    سه‌ید حه‌كیم  "هیوای خۆی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەربڕی بۆ پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کاروانی میدیایی".

    سەرۆکی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا، یاسر مالیکی، پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی له‌ كارمه‌ندان (INA) كرد،

    مالیکی وتی: گەرمترین پیرۆزبایی و ئاراستەی کارمەندانی ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەکەم بە بۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی، کە یەکێکە لەو ئاژانسانەی کە بە پیشەیییەکی بەرز ڕێگەی خۆی خۆشکرد و بوو و ئێستاش هەروایە ئاماژه‌یه‌كی میدیای ئازاد و ئامانجدارە”، هیوای "بۆ هەموو کارمەندەکانی پێشکەوتنی زیاترە، و بەردەوامیی گەشەپێدان و داهێنان بۆ پێشخستنی میدیای پیشەیی".

    لە ٩ی ئەم مانگەدا، ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) شەست و پێنجەمین مۆمی خۆی لە پەیام و کاری میدیایی خۆیدا دەکوژێنێتەوە کە لە ساڵی ١٩٥٩ەوە دەستیپێکردووە، کە هەمیشە پشتی بە وردبینی و متمانەپێکراوی و بابەتگەرایی بەستووە و ئەرکی نیشتمانیی خۆی بەجێگەیاندووە کە ببێتە ئەو پلاتفۆرمەی کە گوزارشت لێدەکات ڕاستی و یەکەم و خێراترین سەرچاوەی زانیاری.