یانەی دیالە: ڕاهێنەرێکی فریاگوزاری لە یاری داهاتوودا سەرکردایەتی یانه‌كه‌مان دەکات

وەرزش
  • 5-11-2024, 13:27
  • +A -A

    بەغدا - INA - عەلی مالیکی

    ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی دیالە، محەمەد عەبدولره‌زا، پشتڕاستیکردەوە کە دەستەی کارگێڕی یانەکە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بۆندی ڕاهێنەری یانه‌ی تۆپی پێی یداله‌ ، سدیق حه‌نون  له‌ ئێستادا به‌دوای راهێنه‌رێكی تردا ده‌گه‌ڕێن.

    عەبدولره‌زا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، “چه‌ند ناوێكی دیار هەیە بۆ  شوێنگرتنه‌وه‌ی ڕاهێنەر سدیق حەنون کە یەکێکیان ناوخۆییە و ئەوی دیکەیان عەرەبییه‌ بۆ ئەوەی ئەرکی ڕاهێنانی یانه‌ی دیاله‌ لە ئەستۆ بگرێت، و دانوستان لە ئێستادا بەردەوامن بۆ هەڵبژاردنی یەکێکیان”.

    ئاماژەی بەوەشکرد، "حازم ساڵح بەڕێوەبەری تەکنیکی ڕاهێنەری فریاگوزاری دەبێت و سەرکردایەتی یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان دەکات کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەدەچێت، هەروەها سەرکردایەتی یانه‌ی دیاله‌ دەکات لە یاری داهاتوویان بەرامبەر یانەی مینا لە خولی ئەستێرەکان".

    جێگای باسه‌ یانه‌ی دیالە کە تازە سەرکەوت بۆ خولی ئەستێرەکان، (٦) یاری ئەنجامداوە، یەک یاری یەکسان بووە، (٥) دۆڕاندووە، و بە یەک خاڵ پلەی (نۆزدەهەم)ی داگیرکردووە.