بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەرکردنی دوو هەزار و ٤٩١ ئەفسەر و ئەندامی بەهۆی گەندەڵی ڕاگەیاند، هاوکات دووپاتی کردەوە کە بەم نزیکانە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە سەرتاسەری عێراق چاپ دەکرێت.
عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: ئێمە لە چل و یەک ملیۆن دهركردنی کارتی نیشتمانیمان تێپەڕاندووە، و هیچ حاڵەتێکی گەندەڵیمان نییە لە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنیدا تۆمارکراوە، بەم زووانە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە سەرتاسەری عێراقدا چاپ دەکرێت.