بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای تاوانەکانی نەجەف دوو سزای هەتاهەتایی بەسەر دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر بە تاوانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەرکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا ڕایگەیاندووە، “تاوانباری یەکەم بە هەڵگرتنی (1500) حەبی مادەی هۆشبەری ئەمفیتامین دۆزرایەوە، تاوانباری دووەمیش بە هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر دۆزرایەوە ".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو دوو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەکانی ٢٧/یەکەم و ٢٨/یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان ژمارە ٥٠ی ساڵی ٢٠١٧ دەرکراون".