بەغدا - INA - ئەمنە سەلامی
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوە ژمارەی ئەو فڕۆکانەی کە خاوەندارێتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی ژمارد و وێڕای دیاریکردنی وادەی کۆتاییهێنان بە دۆسێی فڕۆکە بێکارەکان، نیازی کردنەوەی چوار هێڵی نوێی گواستنەوەی ئاسمانی لە ساڵی داهاتوودا پشتڕاستکردەوە.
مهیسهم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "کۆی گشتی ئەو فڕۆکانەی خاوەندارێتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی (39) فڕۆکەیە کە لە نێوان (27) فڕۆکەی کارپێکەر و (12) فڕۆکەی وەستاون بە هۆکاری تەکنیکی دابەشکراوە، بەو پێیەی ئەمە ساڵ بهخۆیهوه بینی ههروهها گەڕانەوەی سێ فڕۆکە دەبێت ، 777 - ئەیرباس 330 - ئەیرباس 320 - ئەیرباس 321 - ئەیرباس 220 - CRJ) 900 - بۆینگ 747).
سافی وتیشی، "ژمارەی ئەو فڕۆکە مۆدێرنانەی کە چووەتە ناو کۆمپانیاکە (13) فڕۆکەیە. دوو فڕۆکەی دریملاین و (6) فڕۆکەی ماکس و (5) فڕۆکەی ئەیرباس وەرگیراون"، ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ساڵی 2027 کۆمپانیاکە دۆسێكه به تەواو بکە بۆ وەرگرتنی ژمارەی ماوە وەریدەگرێت".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "پلان وابوو هێڵی نوێ لەگەڵ وڵاتانی دیکە بکرێتەوە، لەوانەش هێڵ بۆ شاریجه، ڕیاز، و داکا، بەڵام بە هۆکاری کارپێکردن، کردنەوەی ئەو هێڵانە دواخرا. لەگەڵ ئەوەشدا هێڵی ئاسمانی عێراقی بە نیازە لە ساڵی ٢٠٢٥ هێڵی ئاسمانی نوێ بکاتەوە ، لەوانە: ڕیاز (شانشینی سعودیە) بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندییە ئابووری و گەشتیارییەکانی نێوان هەردوو وڵات، هەروەها شاریجه (ئیمارات) بۆ گرنگیدان بە پێکهاتەی عێراق و فراوانکردنی ئامادەیی لە وڵاتانی کەنداو، و داکا (بەنگلادش) بۆ دابینکردنی خواستی پەرەسەندنی گەشتکردن لە نێوان عێراق و باشووری ئاسیا، بەتایبەتی پەیوەست بە کرێکارانی بەنگلادیشی لە عێراق، هەروەها ئەندەنوسیا، بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران و زیادکردنی ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و ئابووری لە نێوان هەردوو وڵاتدا."
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پلانی بازرگانی هەیە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە زۆرترین ژمارەی فڕۆکە بەکاربهێنێت لەڕووی:
- باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان: جگە لە فراوانکردنی شوێنەکانی مەبەست، کۆمپانیاکە گرنگی بە باشترکردنی ئەزموونی گەشتکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە جیاوازەکان دەدات، لەوانە نوێکردنەوەی تەکنەلۆژی و ئاسانکردنی ڕێکارەکانی حجزکردن و خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن.
- تەکنۆلۆژیا و دیجیتاڵکردن: کۆمپانیاکە پشت بە گۆڕینی دیجیتاڵی دەبەستێت بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر سەرچاوە مرۆییەکان بۆ نموونە سیستەمی حجزکردنی تەواو ئۆتۆماتیکی خراوەتە ڕوو کە بەڕێوەبردنی کارەکان ئاسان دەکات و پشتبەستن بە ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندان کەمدەکاتەوە ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی سەرنشین و خێراکردنی کارەکان لە فڕۆکەخانەکاندا، کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر تیمەکانی ئاسمانی و زەمینی.
- چاوەڕوانییەکانی داهاتوو: پێشبینی دەکرێت فراوانکردنی شوێنە نوێیەکان بەشداربێت لە زیادکردنی داهاتەکان، سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی پەیوەستن بە کەمیی تیمی فڕۆکەوانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "جێبەجێکردنی پلانەکانی فراوانکردن پێویستی بە چاودێری ورد و دەستکاریکردنی ستراتیژییەکانی ڕاهێنان و دامەزراندن هەیە بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی بەردەوام و گەشەکردن لە بازاڕە نوێیەکاندا".
(INA)پیرۆزبایی ٦٥ ساڵەی دامەزراندنی پێدهگات