بهدواداچوون -INA
نزیکەی ٢٤٠ ملیۆن ئەمریکی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا و زیاتر لە ٩٤ هەزار ناوەندی دەنگدانیان بۆ دابینکراوە لە سەرانسەری پەنجا ویلایەتی ئەمریکا جگە لە ناوچەی کۆڵۆمبیا.
بەپێی یاسای ئەمریکا، دەنگدەری ئەمریکی بۆی دەدرێت لەڕێگەی چەند شێوازێکی هەڵبژاردنەوە دەنگەکەی دابخات: جا چ لەڕێگەی دەنگدانی پێشوەختەوە، چ لەڕێگەی دەنگدان بە پۆستەوە، چ لەڕێگەی دەنگدانی غیابی دوورەوە، یان دەنگدانی شەخسی لە بنکەی دەنگدان.
لە ساڵی ٢٠٢٠ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا بەشداریکردن تۆمارکرا کە لەسەدا ٦٦ی تێپەڕاند.
بەشداریکردن لەو کاتەدا، بەپێی سەنتەری توێژینەوەی پیو لە واشنتۆن، لە نێوان لەسەدا ٤٦ لە ڕێگەی دەنگدانی پێشوەختە و لەسەدا ٥٤ لە ڕێگەی دەنگدانی کەسی لە بنکەکانی دەنگدان دابەش بووە.
دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان گومانی ئەوەی هەبوو کە ئەم هەڵبژاردنانە ساختەکاری بوون، ئەمەش وای لێکرد ئەمجارە بیر لە جێگیرکردنی ١٠٠ هەزار پارێزەر و خۆبەخش بکاتەوە بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە بنکەکانی دەنگدان.
ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنێکەوە بۆ هەڵبژاردنێکی تر جیاوازە، چاوەڕوانی بڕیاری دەنگدەری ئەمریکییە لە هەڵبژاردنەکانی ئێستای سەرۆکایەتیدا، کە پێدەچێت لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو گەرمتر بێت.
سەرچاوە: سکای نیوز